هێزه‌كانی په‌که‌که له شنگال، پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خش كه به ره‌گه‌ز سویدیه ده‌ڕفێنن، ناوبانگی كوردستان به‌هۆیه‌وه له‌كه‌دار بووه. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیگه‌رانه و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، حكوومه‌تی سوید هاتووه‌ته سه‌رهێڵ و داوای چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كه‌ی ده‌كات.
"تۆنی ئێكمان" ناوی ئه‌و هاووڵاتیه سویدییه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دژی تیرۆریستانی داعش ده‌جه‌نگێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال ڕفێنراوه و تا ئێسته‌ش له‌لایه‌ن گیردراوه و رێگه‌ی ناده‌ن بێته‌وه كوردستان.
زه‌کی ده‌مهات، سیاسییه‌کی دابڕاو له په‌که‌که‌یه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت، په‌که‌که حزبێکی شمولیه، ته‌نیا باوه‌ڕیشی به به‌رنامه و سیاسه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌رفه‌تی وازهێنان تێیدا زۆر که‌مه، ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێمه وازیان هێنا یان په‌که‌که له کات و شوێنی جیاواز ته‌سفیه‌ی کردوون یان هه‌وڵی ناشیرین‌کردنی داون، بۆیه به‌رده‌وام له‌ناو په‌که‌که ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ واز بهێنن له دواوه ده‌یانکوژن یان ده‌رمانخوارد ده‌کرێن، پەکەکە مێژوویەکی لە کوشتن و تەسفیەی ئەو کەسانە هەیە کە واز لە ریزەکانیان دێنن.
ئه‌و سیاسییه که 20 ساڵ کادری په‌که‌که بووه، روونی كرده‌وه "ئه‌و سویدیه و زۆر که‌سی تر، بۆیه ده‌گیرێن یان ده‌کوژرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا و دنیای نوێ له واقیعی رێکخستنه‌کانی په‌که‌که نه‌زانێت، چونکه لای په‌که‌که نه ئازادی بیر‌ورا هه‌یه، نه دیموکراتییه‌ت، ئه‌وه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی په‌که‌که نه‌بێت، ده‌کوژرێت".
"سویدیه خۆبه‌خشه‌که بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر هاتووه‌ته کوردستان، ئینجا جار هه‌یه له ناوچه‌که شه‌ڕ نییه و له ناوچه‌کی تر هه‌یه، بۆیه شه‌ڕکه‌ر چووه‌ته ناوچه‌ی شه‌ڕ له شنگال، کاتێک ویستی بگه‌ڕێته‌وه، په‌که‌که گرتوویانه و گوتوویانه نابێت واز بێنی، ده‌مهات وای گوت.
تۆنى ئیكمان به ره‌گه‌ز سویدییه و دوو منداڵى هه‌یه، كۆلێژى سه‌ربازى ته‌واو كردووه، ئه‌و له سه‌ره‌تادا له میحوه‌ره‌كانى كه‌ركووك دژ به تیرۆریستانى داعش جه‌نگاوه و سه‌رپه‌رشتى ئه‌و بیانییانه‌ى كردووه كه وه‌ك خۆبه‌خش له ریزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا دژ به داعش ده‌جه‌نگان.
له‌باره‌ی ئه‌زموونی ڕفاندن و گرتن و شوێنبزركردنی كه‌سانی سیاسی و سه‌ربازی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، كاوه ئازیزی ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه حزبێكی بێ پره‌نسیپه، وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ته‌ناهین، ئه‌وان بێ داوا و دۆز و پرسی ڕه‌وان، ته‌نیا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی ته‌ناهیی هه‌ر شه‌ڕ ده‌خوازن.
ئازیزی زیاتر گوتی "ئه‌زموونی په‌كه‌كه خۆی له ڕفاندن و سووتاندن و كوشتن و گرتن ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه به پانتاییه‌كی زۆر له به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوڕا نین له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام جگه‌له‌وه‌ش ئه‌وان دژی كه‌س و گه‌ریلاكانی خۆیشیان كوشتن و بڕین و شوێنبزركردن به‌كار دێنن، بۆیه په‌كه‌كه پره‌نسیپی بۆ شوێنكه‌وتوانی خۆیشی نییه كه كاریان له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵكو ته‌نیا حه‌ز له شه‌ڕ و كوشتن و ڕفاندن ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دژی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرنه‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی "وشه" له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زاییان له‌باره‌ی په‌كه‌كه هه‌یه و له‌به‌ر مه‌ترسی ژیانیان نایانه‌وێ ناویان بڵاو بكرێته‌وه، هه‌ریه‌ك له‌و بیانیانه‌ی "وشه" ناوه‌كانیانی له‌م رپۆرته‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌ناو په‌كه‌كه به كوژراو له شه‌ڕ زانیاری‌یان له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، "گومان ده‌كرێ په‌كه‌كه خۆی كوشتبنی یاخۆ له كرده‌یی نادیاردا به كوشتنی داون، چونکه هه‌ندێک له‌و خۆبه‌خشانه به ماوه‌یه‌کی که‌م پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان، به خزم و که‌سوکاری خۆیان گوتووه له‌ناوچه‌ی شه‌ڕ نه‌ماوین و ئه‌رکمان ته‌واو بوو، که‌چی دواتر بڵاوکراوه‌ته‌وه که له شه‌ڕدا کوژراون".
مو‌سا حه‌مید، چالاکی سووری له‌باره‌ی کوژرانی بیانییه‌کان له ریزی په‌که‌که به "وشه" ده‌ڵێت, پەکەکە کوژرانی بیانیەکانی لەناو خۆی وەک ریکلام بەکار دێنێ، بۆیە هەوڵیان داوە ئەو رێژەیە بەرز ببێت و به‌رده‌وام بیانییه‌کان بکوژرێن.
ئه‌و بیانییانه‌ی ته‌نیا له ساڵی رابردوو 2016 له‌ناو په‌كه‌كه و لقه‌كانی وه‌ك په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له ماوه‌ی شه‌ڕی تیرۆردا دیار نه‌ماون بریتین له:
لیڤی جۆناسان / ئه‌مه‌ریكی له 14ی ته‌موز له مه‌نبه‌ج كوژراوه
ولیام ساڤیگ / ئه‌مه‌ریكی له 18ی ئاب كوژاوه.
ئیڤانا هۆفمان / ئه‌ڵمانی له ته‌لته‌مر كوژراوه.
دایانا كارل ئیڤانس / به‌ریتانی مه‌نبه‌ج.
مارتین گرودین / سلۆڤینی گرودین... مه‌نبه‌ج 15ی ئادار
جوردان ماكتاگارت / ئه‌مه‌ریكی له مه‌نبه‌ج 11ی ئاب
ئه‌لبێرت ئاڤاری هارینگتن / ئه‌مه‌ریكی له ره‌قه مانگی تشرینی دووه‌م.
مایكل ئیسرایل / ئه‌مه‌ریكی له مه‌نبه‌ج 14ی تشرینی دووه‌م
ئه‌نتۆن لێچك / ئه‌مه‌ریكی له مه‌نبه‌ج 24ی تشرینی دووه‌م
بادین ئه‌لئیمام / مسری له مه‌نبه‌ج 8ی ئاب
جه‌یمی براین / ئوسترالی 25ی ئایار