شەوی 19ی ئادار/ مارس، هێزێك دەچنە سەر ماڵی "مەلا سدیق عومەر مستەفا خۆشناو" پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی "شێنێیان" لە شارەدێی حاجیاوای دەڤەری ڕاپەڕین و دەیڕفێنن، دواتر بڵاوكرایەوە كە ئەو هێزەی ڕفاندوویەتی، سەربە "لاهور تاڵه‌بانی" بووه. ئەمەش لە كاتێكدایە بابەتەكە پێوەندی بە كردنە ئامانجی سه‌قامگیری هه‌ولێر و بیانییەكان، لە پایتەختی هەرێم هەیە و ئەمەریكاییەكان خۆیان چاودێری وردی دەكەن و گومان ده‌كرێ لایه‌ن و كه‌سی تر له‌و رووداوه گلابن.
مەلا سدیق عومەر خۆشناو داواكراوە لە دادگای هەولێر بە تۆمەتی پێوەندی بە تەقینەوەكەی بەردەم كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر، بەڵام ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سلێمانی راده‌ستیان نه‌کردووه و ئه‌و مه‌لایه‌ش به‌وه ناسراوه نزیکه له لاهور تاڵه‌بانی، بۆیه به گوته‌ی چاودێران "راده‌ستنه‌کردنی دوای ماوه‌یه‌کی زۆر، گومان ده‌خاته سه‌ر لاهور تاڵه‌بانی".
مەلا عەبدوڵا مەلا وەیسی، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، بە"وشە"ی ڕاگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەوە نین مەلا سدیق هیچ كێشەیەكی یاسایی هەبێت، ئەگەر شتێكی واش بێت، پێویستە بە شێوەیەكی یاسایی لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێ و پاشان بڕیاری لەسەر بدرێ، نەك بەم شێوەیە هەڵبكوتنە سەری.
ئاماژەی بەوەش دا كە مەلاكەی حاجیاوا ئەندامی یەكێتیی زانایان نییە، بەڵام "ئێمە بەردەوامین لە بەدواداچوونەكانمان".
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، مەلا سدیق، لەلایەن هێزێكی چەكدار سەربە "لاهوور تاڵه‌بانی " ڕفێنراوە و تا ئێستە هیچ وردەكارییەك لەسەر شوێن و هۆی ڕفاندنەكەی به فه‌رمی بڵاو نەكراوەتەوە.
بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو كردە تیرۆرستییەی مەلا سدیق تێیدا داوا كراوە، كونسوڵگەی ئەمەریكا لە كوردستان كراوە بە ئامانج، ئەمەریكاییەكان خۆیان بە وردی چاودێری بابەتەكەیان كردووە و له لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌شداربوون، تا ئەوكاتەی لەلایەن چه‌کدارانی سەربە لاهور تاڵەبانییەوە مه‌لا سدیق رفێندراوه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌مریکیه‌کان له‌سه‌ر خه‌تن، تا لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌لا سدیق بکه‌ن.
رووداوەكە یەكەمجارە لە كوردستان بەو شێوە زەقە رەنگ دەداتەوە كە تیایدا تۆمەتبارێك دەردەكەوێ كە پێوەندی لەگەڵ بەرپرسی دەزگایەكی تەناهیی هەبێت و راستەوخۆ پایتەختی كوردستان دەكرێت بە ئامانج و لەناویشیدا ئەو ناوەندە دبلۆماسییانەی لە هەرێمەكەدا كار دەكەن، بۆیە پێشبینی دەكرێ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە "تۆمەتباری تر"ی بەداوادا ئاشكرا بكرێ.
مەلا سدیق خۆشناو، جیا لەوەی دادگای هەولێر داوای كردووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێریشەوە "گومان‌لێكراو" بووە بە تێوەگلان لە كردەوە تیرۆریستییەكەی 17ی نیسان/ئەپرێلی 2015 كە لە نزیك كونسوڵگه‌ی ئەمەریكا لە شارۆكەی عەنكاوە ئەنجام درا و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك خەڵكی سڤیل.
بەڵام "مەلا ع. ك." كەسێكی نزیك لە مەلا سدیق كە ویستی ناوەكەی لای "وشە" پارێزراو بێت، گوتی "مەلا سدیق خۆی پێوەندی نزیكی لەگەڵ لاهور تاڵه‌بانی و دەوروبەرەكەی هەبوو، بۆیە رووداوەكە لە دەڤەری راپەڕین زۆر دەنگدانەوەی هەیە بە تایبەت كە رفاندنەكە زۆر لەناكاو بووە و گوشاری پێوە دیارە، چونكە مەلا سدیق شوێنی ژیان و مزگەوتەكەی روونە و لە هەر كاتێكی رۆژدا گرتنی ئاسان بوو".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ته‌ناهیی ئاگادار بۆ "وشه" ده‌ڵێت "له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه مه‌لا سدیق پێوه‌ندی به لاهور تاڵه‌بانی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش گومان دروست ده‌کات، که بۆچی مه‌لا سدیق راده‌ستی ئاسایشی هه‌ولێر نه‌کراوه له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه".
هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی مه‌لا سدیق له ئه‌مه‌ریکیه‌کان و ئاسایش و دادگاکانی هه‌ولێر، گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت که ته‌قینه‌وه‌که وه‌ک کارتێکی ته‌ناهیی دژ به لایه‌نێکی سیاسی له هه‌رێم به‌کار هاتبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م گومانه‌ش له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا سه‌لمێندرا، ئه‌وه قۆناغێکی مه‌ترسیداره له ململانێ سیاسییه‌کانی کوردستان و تێوه‌گلان و پاڵپشتیکردنی تیرۆر له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که ئه‌رکی دژایه‌تییکردنی تیرۆری هه‌بێت.
یاسین مه‌حموود ماسته‌ر له زانسته سیاسییه‌کان، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وه مه‌ترسیدارترین قۆناغی ململانێیه که کارتی ته‌ناهی له دژی لایه‌نێکی سیاسی به‌کار بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌لایه‌ن گرووپه توندڕۆ‌کان یان ده‌زگا هه‌واڵگرییه ته‌قلیدییه‌کانی وڵاته دیکتاتۆرییه‌کان، پێڕه‌و کراوه، ئه‌وه‌ش کاتێک بووه قۆناغه‌که ململانێی تێپه‌ڕاندووه و بووه‌ته دوژمنداری و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پاکتاوکردن".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆ پێی وایه "ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێکی وا سه‌لمێندرا، پێویسته رێوشوێنی یاسایی بگیرێته به‌ر و که‌سی تێکده‌ر بدرێته دادگا، چونکه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاسایشی نیشتمانیش ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه و سه‌قامگیری تێک ده‌چێت.
"وشە" زۆر هەوڵی دا كەسێكی ماڵباتی مەلاكە بدوێنێ، بەڵام ئامادە نین لێدوان بدەن. "مەلا ع ، ك" دەڵێ "رفێنێرەكان هەڕەشەشیان لە ماڵباتی مەلا سدیق كردووە كە هیچ شتێك لەسەر ئەم رووداوە لە میدیا باس نەكەن".
نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە"وشە"ی گوت، ئێمە وەك وەزارەتی ئەوقاف نەمانزانیوە بەهۆی تێوەگلان لە هیچ شتێكەوە هەڵكوترابێتە سەر مەلاكەی حاجیاوا، بۆیە دڵگرانین كە بەو شێوەیە چوونەتە سەری و بەداخەوە هیچ زانیارییەكیشی لەسەر نازانین.
ئاماژەی بەوەش دا، داوا لەلایەنە پێوەندیدارەكان دەكەین كە چارەنووسی مامۆستا سدیق بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن و هەر جۆرە بابەتێكی لەم چەشنەش لە داهاتوودا، دەبێت لە ڕێگەی یاسا و بە ئاگاداریی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینەوە ئەنجام بدرێت.