مەسروور بارزانی گەیشتە پێشانگەی هایتێكس

:: AM:09:48:29/06/2022 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پێشانگەی هایتێكسی لە هەولێر كرد، سەرجەم بەشداران و كۆمپانیا بەشدارەكانی بەسەر كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری پێشانگەی هایتێكسی لە هەولێر كرد.

سەرۆكی حكوومەت لە نزیكەوە لەگەڵ بەشدارانی پێشانگەكە گفتوگۆی كرد و هاوكات گفتوگۆی لەگەڵ خاوەن كۆمپانیا بەشدارەكانیش كرد.

زیاتر لە 150 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە 30 وڵات، لە بواری جیاواز بۆ بەیەكگەیشتنی پێشكەوتنە تەكنەلۆجییەكان و زۆرترین بەرهەمی نوێ‌ بەشدارن. ساڵی 2019 یەكەمین پێشانگەی هایتێكس لە هەولێر كرایەوە.

بەهۆی باشبوونی دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان، بەشێكی زۆر لە كۆمپانیا بیانییەكان ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووەتەوە، ئێستە چالاكی جۆراوجۆر لە بوارەكانی تەكنەلۆجی و بانكی و چاپ و بڵاو كراوە بەڕێوە دەچێت.



وشە - رامیار جەواد