مەسروور بارزانی: پێویستە كۆتایی بە هێرشەكان بێت

:: AM:10:48:29/06/2022 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، پێویستە كۆتایی بەو هێرشانە بێت كە لەلایەن هەندێك كەسی لە یاسا دەرچووەوە ئەنجام دەدرێن، خۆشیان ددانی پێدا دەنێن و هەوڵی ئەوە دەدەن لەگەڵ ئێمە هاوكاربن و كۆتایی بەم كێشانە بێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لەكاتی سەردانی پێشانگەی هایتێكس گوتی، ئێمە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و لایەنە پێوەندیدارەكان لە بەغدا لە گفتوگۆداین، بەردەوام قسەمان كردووە لەسەر ئەوەی كە پێویستە كۆتایی بەم جۆرە هێرشانە بێت.

زیاتر گوتی، ئەو هێرشانە لەلایەن هەندێك كەسی لە یاسا دەرچووەوە ئەنجام دەدرێن، خۆشیان ددانی پێدا دەنێن و هەوڵی ئەوە دەدەن لەگەڵ ئێمە هاوكاربن و كۆتایی بەم كێشانە بێت.

لەبارەی پێشانگەی هایتێكسیش رای گەیاند، ئەوەی پێمان بكرێت پاڵپشتیان دەبین، خۆشمان بەرنامەی زیاترمان بەدەستەوەیە بۆ هاوكاریكردنی زیاتری گەنجان و دروستكردنی هەلی كار.
 



وشە - رامیار جەواد