رەوتێکی بەهێز لە ناو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقادا زاڵە، كه داوای دواخستنی جامی وڵاتانی ئەفریقای 2023 ده‌كه‌ن، کە بڕیاره لە ماوەی 23ی حوزەیران تا 23ی تەمموزی ساڵی داهاتوو لە کۆتدیڤوار رێکبخرێت.
سەرچاوەیەک لە ناو فیدراسیۆنی ئه‌فریقا به میدیا عه‌ره‌بییه‌كانی راگه‌یاندووه، کە مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی فیدراسیۆنه‌كه لە دانیشتنی داهاتووی خۆیدا بڕیار دەدات بۆ دواخستنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ مانگی یەکی ساڵی 2024، بەهۆی نائاماده‌یی دامەزراوە وه‌رزشییه‌كانی كۆتدیڤوار، هه‌روه‌ها كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كاتی پاڵه‌وانیه‌یتیه‌كه‌ش هاوینه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌رزی باران و دروستبوونی لافاو له وڵاته‌كه.
كۆتدیڤوار لەم هەفتانەدا، كه هه‌موو وه‌رزێكی وایه، بارانبارینی بەخوڕی دەبێت لەگەڵ لافاو، کە جووڵەی لە هەندێک لەو شارانەدا ئیفلیج کردووە، کە به‌ربژێرن بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیه‌تییەکە.
هه‌ڵبژارده‌ی سەنیگال خاوەنی دوایین جامی وڵاتانی ئەفریقایە، کە لە سەرەتای ساڵی 2021 لەلایەن کامیرۆنەوە میوانداریی کرا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا به لێدانی سزا به (4-2) گۆڵ له میسری برده‌وه.