لەبارەی خۆڵبارین كەشناسی زانیاریی نوێ‌ ئاشكرا دەكات

:: PM:02:03:29/06/2022 ‌
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێك لە ناوچەكە هەیە، ئاستی بەرزبوونەوەی كاریگەریی ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە، یانیش كەمتر دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی كەشناسیدا هاتووە، رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما پلەیەك بەرز دەبێتەوە، لە كاتەكانی شەوی هەینی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێك لە ناوچەكەمان، ئاستی بەرزبوونەوەی كاریگەریی ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە، یان كەمتر دەبێت و مەودای بینین كەم دەبێتەوە.

كەشناسی بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی شەموو تا كاتەكانی ئێوارە كاریگەریی ئەم بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵە لەسەر ناوچەكەمان كەم دەمێنێتەوە.

روون كراوەتەوە، بۆ رۆژی یەكشەم كاریگەری نامێنێت، هەروەها لەسەر بەشەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر شێوەی شەپۆلی خۆڵبارین لە رۆژانی شەموو و یەكشەم دەبێت.

لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، پێشبینی خۆڵبارین لە زۆربەی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد