یانەی بارسێلۆنا هەوڵی ده‌ستبه‌رداربوون له فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی هۆڵەندیی یانه‌كه‌ی ده‌دات، یاریزانه‌كه‌ش به‌رهه‌ڵستی یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه.
یانەی بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه ده‌ستبه‌رداری دی یۆنگ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارە پەیدا بکات و بارودۆخی دارایی خۆی چاك بكات، هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچێستەر یونایتد یاریزانه‌كه‌ی ده‌وێت، به تایبه‌تی دوای هاتنی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ئێریک تێن هاگی هۆڵه‌ندی.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، هردوو لایەن نزیكن لە رێككەوتن بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكە، بەڵام دی یۆنگ خۆی دەیەوێت لە بارسا بمێنێتەوە و هیچ نیازێكی رۆیشتنی نییە، هه‌روه‌ها په‌یامی خۆی بۆ هه‌ردوو یانه ناردووه.
رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: دۆخەكە ئاڵۆزبووه بە هۆی فشارەكانی هەمووان بۆ سەر دی یۆنگ، كە خۆیشی گومانی لە "عەلی دۆرسون"ی بریكارەكەی هەبوو بەهۆی سووربوونی لەسەر گواستنەوەی بۆ یانەی مانچێستەر یونایتد.
فرێنكی دی یۆنگ لەم دواییانەدا رایگەیاند، بارسێلۆنا یانەی خەونەکانیەتی، هەروەها دەیەوێت تێیدا سەرکەوتوو بێت و به‌رده‌وام بێت.