چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له رێی سه‌ركرده‌یه‌ك، ناوی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو راگه‌یاند. سه‌ركرده‌ش رای ده‌گه‌یه‌نێت، تاكه كه‌سه كه توانای مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ئێسته‌ی وڵات هه‌بێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی حوزه‌یران، فازڵ موات سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، له لێدوانێكی بۆ به‌غدا ئه‌لیوم رای گه‌یاندووه، نووری مالیكی كاندیدی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
نووسینگه‌كه‌ی ره‌تی كرده‌وه كه نووری مالیكی خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی بۆچوونه‌كانه، هه‌روه‌ها تاكه كه‌سیشه توانای مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه هه‌بێ كه وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێ.
له ماوه‌ی رابردوودا ده‌نگۆی كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بوو، به‌ڵام نووسینگه‌كه‌ی ره‌تی كرده‌وه كه نووری مالیكی خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته.