رۆدریگۆ گۆس هێرشبەری بەرازیلیی یانەی ریال مەدرید، نهێنیی وهرزی رابردووی تیپهكهی ئاشكرا كرد، كه توانی نازناوهكانی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنن.
وەرزی رابردوو رۆدریگۆ 49 یاری لە رکابەرییە جیاوازەکاندا ئەنجام داوە و 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵی تریشی دروست كردووه.
رۆدریگۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی "AS"ی ئیسپانیا گوتی: "ئەو وەرزە بوو کە خەونم پێیەوە دەبینی لەسەر ئاستی تاکەکەسیدا، بەڵام زیاتر لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ".
هەروەها دەڵێت: ئەم تیپە جارێکی تر نیشانی دا ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە، چ لە ناو یاریگه و چ لە دەرەوەی یاریگه، باشترین راهێنەر و پێکهاتەیەکی نایابی هەیە.
یاریزانهكهی ریال مهدرید دەڵێت: وەرزێکی نایاب بوو، نهێنی بردنەوەی نازناوەکان ئهوهبوو، كه له ژووری جلگۆڕیندا ههموو شتێك زۆر باش بوو، راستییهكهی یاریزانهكان ههموو هاوڕێی یهكترن.
رۆدریگۆ ئاماژەی بەوەدا، هیوادارە لە مۆندیالی قەتەردا ببێتە بەشێک لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، هەروەها پێی وایه ئەگەر لە وەرزی نوێدا بە ئاستێکی باش له یاریكردن بهردهوام بێت، ئەوا هەموو شتێک چاوهڕوانكراوه.