راهێنهری ههڵبژاردهی بهڕازیل تێتی، لێدوانێكی زۆر سهیر دا و دهڵێت، ئهوهی پشت به نهیمار ببهستێت له لاباڵهكان، كهره.
نەیمار، کاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیله و یەکێکە لە دیارترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەكه له ماوهیهی رابردوودا، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا ئاستێکی خراپی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرماندا پێشكهش كرد.
تێتی لە لێدوانەکانیدا بۆ پۆدکاستی "سێکسترا ئیسترێلا"ی بەڕازیلی، رەخنەی لەو راهێنەرە گرت کە بیر لە یاریكردن به نهیمار له لاباڵهكانی پێكهاتهكهیدا دهكاتهوه و به "كهر" وهسفی كرد.
تێتی لە لێدوانەکانیدا دەڵێت: نەیمار شوێنی سروشتی خۆیەتی لە ناوەندی هێرشبردندا یاریی بكات، لهوێدا هەموو مەترسییەک دروست دهكات و دەتوانێت تواناکانی خۆی نیشان بدات، ئەو بەم شێوەیە لەگەڵ من یاریی دەکات، ئەم بابەتەش کێشە دروست ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە باشترین چارەسەرە.
راهێنەرە بەڕازیلییەکە گوتی: هەر راهێنەرێک بیر لە بەشداریکردنی نەیمار بکاتەوە لە باڵهكان، من پێی دەڵێم کەر، ئەو توانای داهێنانی یاریزانێک کە ئەم سیفەتانەی هەبێت، زۆر سنووردار دەکات، هەروەها لەم شوێنەدا هەڵەی زۆر دەکات.
نەیمار لەم دواییانەدا لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان، وەک یاریزانێکی هێرشبهر له نێوان لیۆنێل مێسی و کیلیان ئێمباپێ یاریی دهكرد، بەڵام دەنگێکی زۆر بهرز بووهتهوه، کە داوا دەکەن یاریزانە بەڕازیلییەکە وەک یاریزانێکی باڵ یاریی بكات، بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی، بە هەمان شێوەی کە لە بارسێلۆنا لە تەك مێسی و لویس سوارێز یاریی دەکرد.