سیزار کۆچارسکی، بریکاری پێشووی یاریزانی بایرن میونشن رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی ئاشکرای کرد، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە سوورە لەسەر گواستنەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت لە کەریم بنزێما باشترە.
کۆچارسکی لە لێدوانه میدیاییەکانیدا دەڵێت: لێڤاندۆڤسکی دەیەوێت نیشانی بدات لە بنزێما باشترە، بۆیە پێداگریی دەکات لەسەر ئەوەی بچێتە یانه‌ی بارسێلۆنا".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ لێڤاندۆڤسكی، یاریی تۆپی پێ پیشه‌یه و ئه‌ویش زۆر پیشەگەرە، هەروەها پێی وایه ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یه‌ك ئاستدان".
هەرچەندە لێڤاندۆڤسکی گرێبەسته‌كه‌ی لەگەڵ بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی تا ساڵی 2023یه، بەڵام بریکاری پێشووی یاریزانه‌كه پێی وایە پرۆسەی گواستنەوەی یاریزانە پۆڵەندییەکە بۆ یانەی کەتەلۆنی جێبه‌جێ ده‌بێت.
روونیشی دەکاتەوە: بارسێلۆنا و لێڤاندۆڤسکی له پێناو رێككه‌وتن و گرێبه‌ستكردن ده‌جه‌نگن، هەروەها کارگێڕیی یانەی بایرن میونشن دەزانن یاریزانه‌كه دەیەوێت بچێتە ئیسپانیا و دواتریش له ئه‌مریكا كۆتایی به ژیانی وه‌رزشیی خۆی ده‌هێنێت.
بارسێلۆنا تا ئێسته چه‌ند ده‌سته‌واره‌یه‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی لێڤاندۆڤسكی، پێشكه‌ش به بایرن میونشن كردووه، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانییه‌كه هێشته رازیی نه‌بووه، به‌ڵام پێده‌چێت له كۆتاییدا رێكبكه‌ون و یاریزانه‌كه بچێته بارسا.