وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه و گرووپی راوێژكارانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێن، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له‌م قۆناغه‌شدا دروستكردنی یه‌كه‌ی سه‌ربازی بۆ به‌هێزكردنی فه‌رمانده‌یی و كۆنتڕۆڵ له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرایه‌وه.
پێویسته به زووترین كات ده‌ست بكرێت به هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی فرقه
شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو، هاوپه‌یمانان به راوێژكاری باڵاوه گوێیان له فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80 گرت. وه‌زارته‌كه له راگه‌یه‌نراوی خۆیدا نووسیویه‌تی، كۆبونه‌وه‌كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه گشتگیرانه بوو كه له رابردوودا له‌ژێر رۆشنایی پرۆژه یاسای چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری كۆكبوون، كه‌به‌مه‌به‌ست لێی ریفۆرمی سه‌ربازی و نوێكردنه‌وه و یه‌كخستنی هێزه جیاوازه‌كانی پێشمه‌رگه بوو به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80، هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به زووترین كات ده‌ست بكرێت به هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی فرقه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته میكانیزمێكی باش بۆ سه‌ركردایه‌تی و كۆنتڕۆڵكردنی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هاوكات دووپاتیان له گرنگی و كاریگه‌ری پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنێش، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان به ئاماده‌بوونی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه.