هاوپەیمانی ناتۆ داوا لە فنلەندا و سوید دەكات بێنە ریزەكانییەوە

:: PM:07:47:29/06/2022 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ"، لەسەر بانگهێشتنی فەرمی فنلەندا و سوید بۆ بوونە ئەندام لە هاوپەیمانیەتییەكە رێككەوتن، ئەوەیش دوای ئەوەی توركیا رێككەوتنی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە ساز كرد، بۆ لابردنی لاریبوونی لە بوونە ئەندامیان.
رووسیا گەورەترین هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی هاوپەیمانان
بەپێی بەیاننامەیەكی لووتكەی ناتۆ كە لە مەدرید لە ئیسپانیا هاتە سازكردن، بڕیارمان دا بە بانگهێشتنی هەریەك لە فنلەندا و سوید بۆ بوونە ئەندامی لە هاوپەیمانی ناتۆ و رەزامەندیمان دا بە واژووكردنی پرۆتۆكۆلی بوونە ئەندامیەتی.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بوونە ئەندامی فنلەندا و سوید وا دەكات هاوپەیمانان دڵنیاتر بن و هاوپەیمانیەتییەكەیش بەهێزتر بێت و ئاسایشی ناوچەی ئەوروپا و ئەتڵەسی ئارامتر و پارێزراوتر بێت، جیا لەوە هاوپەیمانیەتییەكە ناوەڕۆكی ستراتیجییەتی نوێی پەسند كرد، رووسیایشی بە گەورەترین هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی هاوپەیمانان لەقەڵەم دا.

لووتكەكە بەڵێنی یارمەتی زیاتری ئۆكراینای دا، جیا لە پەسندكردنی زنجیرەیەك پاڵپشتی بە مەبەستی نوێكردنەوەی كەرتی بەرگری ناتۆ و بەهێزكردنی توانای بەرپەرچدانەوەی بەرگری، سەبارەت بە چینیش، لووتكەكە بە تەحەدای بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایش و بەهاكانی دانا، بەوەی چین هەوڵی لاوازكردنی سیستمی نێودەوڵەتی دەدات كە لەسەر چەند بنەمایەك بنیات نراوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل