بەپێی سەرچاوەكان ئەمشەو لە گەڕەكێكی شاری سلێمان بە بۆمبی دەستی هێرش كراوەتە سەر ماڵێك، هێزە تەناهییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.
بەپێی زانیارییەكان ئەمشەو سەعات 8:00 لە گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی، بە بۆمبی دەستی هێرش كراوەتە سەر ماڵێك، وا بڵاو كرایەوە كە بەو هۆیەوە دوو كەس بریندار بوونە و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، دوای رووداوەكەیش هێزە تەناهییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.
لای خۆیەوە یاسین سەمیع، گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی زانیارییەكانی دووپات كردەوە، بەوەی بۆمبێكی دەستی لەلایەن ماتۆرسوارێكەوە هەڵدراوەتە ناو ماڵێك لە گەڕەكی كازیوە و كەس بریندار نەبووە، خاوەن ماڵەكە هۆكاری هێرشەكەی بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی گەڕاندووەتەوە.