لە پێشهاتێکی سەیردا، دادگای (باڵای فیدراڵی) عێراق، پێرەوی ناوخۆی خۆی هەموار کرد.

:: AM:12:02:30/06/2022 ‌
بەپێی مادەی (٤٥)ی هەموارەکە، دادگاکە لەمەولا بۆی هەیە هەرکات ویستی، پەشیمان ببێتەوە لەهەر بڕیارێکی پێشووتری خۆی، بە پاساوی (پێویستی-چروره‌) و هەرکات بەرژەوەندی گشیتی و دەستووریی بخوازێت، لە بڕیارەکانی پێشووی لا بدات و رەتیان بکاتەوە.

دڵشاد نامیق یاساناس، کە چاودێری دادگاکە دەکات، لە لاپەڕەی خۆی دەڵێ،
لەبەرئەوەی ئەم دادگایە سەنگەرێکی بەهێزی خەسارۆمەندەکانی هەڵبژاردن بوو و کارێکی وایکرد دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن ببنە براوەی هەڵبژاردن، بۆیە هیچ دوور نییە، بەپێی ئەم مادەیە لە هەندێ بڕیاری خۆی پەشیمان ببێتەوە، لەپێناو ڕێخۆشکردن بۆ ئەوەی لایەنگرانی دادگاکە بتوانن حکوومەت پێکبهێنن!!

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لەبەرئەوەی ئەم (دادگا)یە پێکهاتەکەی نادەستوورییە، لەگەڵ دەستوور نەسازاوە و یاسای بۆ دەرنەچووە بەپێی دەستوور، بۆیە (پێڕەوی ناوخۆی)یەکەی جێی هەموو شتێکی گرتووەتەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا و تەنانەت وایلێهاتووە لە دەستوور خۆیشی بایەخدارترە!!

"سەیریش ئەوەیە بەپێی مادەی (٩٤)ی دەستوور، بڕیارەکانی ئەم دادگایە کۆتایی و یەکلاکەرەوەن و شیاوی تانەلێداون و پەشیمانبوونەوە نین"دڵشاد نامیق بە سەرسوڕمانەوە وای نووسیوە.

لە ماوەی رابردوو دادگای فیدراڵی زۆر ئاستی خۆی هێنایە خوارەوە و لە بەرژەوەندی سیاسیی بەکار هات، تەنانەت زنجیرەیەک بڕیاری دژی هەرێمی کورستانیش داوە کە دیارترین رەتکردنەوەی فایلی وزەی هەرێمەکەیە.



وشە - وشه‌