به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێ كران
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دواین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیی گه‌یشتنی هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان به لێكگه‌یشتن بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیریی ته‌ناهی و سیاسی له وڵات، هه‌روه‌ها دووپاتیان له پێویستی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له وڵات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، كلیلی ئارامی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراقه و ئاڵۆزكردنی كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێكدا نییه و كه‌س تێیدا براوه نابێت."
گرنگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، هاریكاری و هاوئاهه‌نگی له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كاندا، پرسی كۆچ و كۆچبه‌ران و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، چه‌ند ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.