بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ببێته‌وه و دروستكردنی 20 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تاوتوێ بكات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران سه‌عات 11ی به‌یانی، محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان بچێته په‌رله‌مانی كوردستان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌به‌رھێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، تاوتوێی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچییان و كه‌مده‌رامه‌تان بكات.
هاوكات لیژنه‌ی وه‌به‌رھێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش تێبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دروستكردنی 20 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچییان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌ی و چۆن یه‌كه‌كان دروست ده‌كرێن و میكانیزمی دابه‌شكردن و پێشینه و نرخیان چۆنه، چۆن به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش ده‌كرێن، هاوكات لیژنه‌ی وه‌به‌رھێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش تێبینی و بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی یه‌كه‌كان ده‌ده‌نه ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان.
شایانی باسه به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار دراوه 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتییانی كرێچی و كه‌مده‌رامه‌ت دروست بكرێن، ئێسته‌یش ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و یه‌كانه خستووه‌ته به‌رده‌ستی هاووڵاتییان، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان له ڕێی ئه‌و فۆرمه‌وه بنێرن.