یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی پێشووی سوپای پاسداران، به گومانی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل گیراوه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌كه ناوی عه‌لی نه‌سیرییه و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ فه‌رمانده‌یی هه‌واڵگریی یان پاراستنی ''حه‌فازه‌ت'' سوپای پاسدارانی كردووه، زانیارییهكهش له‌لایه‌ن نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرا كراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه زانیارییه‌كه‌ی له به‌رپرسێكی نزیك له سوپای پاسداران وه‌رگرتووه، به‌و مه‌رجه زانیارییه‌كه‌ی داوه ناوی ئاشكرا نه‌كرێت.
هه‌واڵی گیرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشووی سوپای پاسداران، دوو مانگ دوای ئه‌وه دێت كه له‌و وڵاته به گومانی ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ناوكیی كۆمه‌ڵێك به‌رپرس گیران. ئه‌و فه‌رمانده‌یه نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێ گیراوه، به‌ڵام تازه میدیاكان پێیان زانیوه.
حوسێن تائیب یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران كه له به‌شی رێكخراوی هه‌واڵگریی سوپا كاری ده‌كرد، له پیشه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا حوسێن تائیب یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران كه له به‌شی رێكخراوی هه‌واڵگریی سوپا كاری ده‌كرد، له پیشه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، مانگی رابردووش له ئێران فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رنشینانی ماتۆڕسكیلێك كوژرا، دواتر ئیسرائیل ناڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
له تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه، ئێران ده‌ستی به پیلانێك كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له توركیا چه‌ند دیپلۆماتكارێكی ئیسرائیلی تیرۆر بكات، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه له‌قاو درا و سه‌ری نه‌گرت.
پێویسته بگوترێت هه‌واڵگری سوپا كه به ''حه‌فازه‌تی'' سوپا ناسراوه، ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی سه‌رووی 12 هه‌زار كه‌سه، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانیان پارێزگاریكردن له عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات ئیسرائیل تا ئه‌م ئاسته له به‌رزترین پۆست كه رێبه‌ری ئێرانه، نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه.