یانەی پاریس سانجێرمانی فڕهنسی، یەکەم گرێبەستی خۆی لە ماوەی گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا یەکلایی کردەوە، كه یاریزانێكی پۆرتوگالییه.
رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فڕهنسی ئهمڕۆ پێنجشهم 30ی حوزهیران پشتڕاستی کردەوە، یاریزانی پۆرتوگالی ڤێتینیا ئەمڕۆ لە بارەگای مەشقەکانی پاریس لە پشکنینە پزیشکییەکاندا سهركهوتوو بوو.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە یاریزانە تەمەن 22 ساڵییەکە، گرێبەستێکی 5 ساڵە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرماندا واژوو بکات.
گرێبەستەكه 40 ملیۆن یۆرۆی تێچووه، كه مهرجی ههڵوهشاندنهوهی گرێبهستی یاریزانهكه بووه لهگهڵ یانهی پۆرتۆ.
رۆژنامهكه ئاشكرای كردووه، یاریزانە پۆرتوگالییەكه، كه ناوی خۆی ڤیتۆر فێرێرایه و به "ڤێتینیا" ناسراوه، وەرزی رابردوو لەگەڵ تیپەکەیدا بەشداریی 30 یاریی کردووە، کە تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە و 3 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست كردووه و له هێڵی ناوهڕاست یاریی دهكات.
پێشتر یانهی پۆرتۆ یاریزانە لاوەکەی بە خواستن به یانەی وڵڤەرهامتۆنی ئینگلیزی بەخشیبوو، کە لە 19 یارییشدا لهوێ بەشداری کردبوو.
ئەمە یەکەم گرێبەستە بۆ لویس کامپۆس، راوێژکاری نوێی وەرزشی یانهی پاریس سانجێرمان.