هه‌ر له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌درید كه ئه‌مڕۆ به‌كۆتا دێت، به‌ریتانیا بڕیاری دا به‌بڕی یه‌ك ملیار پاوه‌ند، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا بنێرێت، ئه‌وه جیاله‌وه‌ی پێشتریش به‌ریتانیا به‌بڕی دوو ملیار و 300 هه‌زار پاوه‌ند چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی بۆ ئه‌و وڵاته ناردووه، جیا له یارمه‌تیی مرۆیی.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ریتانیا كه له دوای ئه‌مه‌ریكا، زۆرترین هاوكاری و پاڵپشتیی سه‌ربازیی بۆ ئۆكراینا دابین كردووه، له كاتی لووتكه‌ی ناتۆدا بڕیاری دا به‌بڕی یه‌ك ملیار پاوه‌ند، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌و وڵاته دابین بكات، تا بتوانێ رووبه‌ڕووی سوپای رووسیا ببێته‌وه و خاكه‌كه‌ی له داگیركردن بپارێزێت.
ئاستی هاوكاریكردنی به‌ریتانیا بۆ ئۆكراینا گه‌یشته زیاتر له دوو ملیار و 300 هه‌زار پاوه‌ند كه كراونه‌ته كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، جیاله‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به ملیاران پاوه‌ندی وه‌ك هاوكاریی مرۆیی و ئابووریی بۆ ئۆكراینا دابین كردووه. به‌ریتانیا له دوای ئه‌مه‌ریكا، دووه‌م وڵاته كه زۆرترین پاڵپشتیی ئۆكراینای كردبێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكراینا رای گه‌یاندووه، ئه‌و هاوكارییانه‌ی بۆ ئۆكراین دابین كراون، توانیویانه گۆڕانكارییه‌كی جۆری له جه‌نگه‌كه ده‌ربخه‌ن، واته به‌و هاوكارییانه توانیویانه باشتر رووبه‌ڕووی سوپای رووسیا ببنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆڵۆدمێر زیلیسنكی رای گه‌یاندووه، سه‌ركرده‌كانی ناتۆ رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له‌و جه‌نگه‌ی له‌لایه‌ن رووسیا به‌سه‌رماندا سه‌پاوه، ئه‌ویش به هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی و ئابووری.
مانگانه به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ملیار دۆلار تێچوویه‌تی
زیلیسنكی بۆ سه‌ركرده‌كانی ناتۆ ئه‌وه‌شی گوتووه كه تێچووی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاوه، مانگانه به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ملیار دۆلار تێچوویه‌تی، بۆیه به‌رده‌وام پێویستیمان به هاوكارییه‌كانی ئێوه ده‌بێت تا بتوانین رووبه‌ڕووی سوپای رووسیا ببینه‌وه.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه، شه‌ڕ له زۆربه‌ی به‌ره‌كاندا به‌رده‌وامه، رووسیا هه‌وڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه پاڵپشتی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن، جیا له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، سزای ئابووریی زۆر توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، له زۆربه‌ی بانكه‌كانی دنیادا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌كانی رووسیادا گرتووه و سڕیان كردووه.