ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری دا، به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و داخستنی ته‌واوی شوێنه‌كانی چه‌كفرۆشتن.
رێوشوێنی توند و یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێ ده‌كات
ئومێد خۆشناو دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه كه له‌م كاته‌وه ته‌واوی شوێنه‌كانی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك داخراون.
روونیشی كرده‌وه، رێوشوێنی توند و یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێ ده‌كات كه چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێیه، شه‌و و ڕۆژ هێزی هاوبه‌شی ئاسایش و پۆلیس بازگه داده‌نێن بۆ رێوشوێنی پێویست له‌ناو شاردا.
ئومێد خۆشناو دووپاتی كرده‌وه، لیژنه‌ی ته‌ناهیی هه‌ولێر له سه‌عات دووه‌وه ته‌واوی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، پێویسته هاووڵاتییانیش بۆ خستنه‌ڕووی زانیاری هاوكار بن.
داوایشی كرد ئه‌وانه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان هه‌یه، ده‌سپێشخه‌ری بكه‌ن و خۆیان چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن.
قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه، هاووڵاتییانی دڵخۆش كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه زۆرترین ئه‌و كوشتن و رووداوانه‌ی هه‌ن، به‌هۆی چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه ده‌كرێن.