ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، سه‌عات 05:00 له یاریگه‌ی سیروانی نوێ له سلێمانی، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان، یانه‌ی هندرێن رووبه‌ڕووی یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌بێته‌وه.
لاوانی هندرێن له یاریی چووندا له یاریگه‌ی خۆی به 4-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌لی باشتره له گه‌یشتن به یاریی كۆتایی.
لاوانی هندرێن پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی لاوانی كوردستانه.
جێی ئاماژه‌یه دوو تیپی تری پێش كۆتایی خوله‌كه، پێكهاتوون له لاوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان، كه بڕیاره دووشه‌می داهاتوو یاریی گه‌ڕانه‌وه له سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی چووندا به‌بێ گۆڵ له ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسان بوون.