فڕۆكەخانەی مادێرا بەناوی رۆناڵدۆ دەكرێ

:: AM:10:30:30/03/2017 ‌

شارەوانی شاری مادێرای پورتوگالی بڕیاریدا ناوی فڕۆكەخانەی شارەكەی بەناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بكات كە زێدی لە دایكبوونیتی.

دوێنێ چوارشەم لە ئاهەنگێكدا كە رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز لەگەڵ سەرۆكی پورتوگال ئامادەی بوون، شارەوانی شاری مادێرا بەفەرمی ناوی فڕۆكەخانەی شارەكەی كرد بە ناوی كریستیانۆوە.

رۆناڵدۆ لە كاتی ئاهەنگەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە دڵخۆشە ناوی فڕۆكەخانەی شارەكەی دەكرێت بە ناوی ئەوەوە و جەختیشی كردەوە كە هەندێك كەس هەن بەم هەنگاوە ناڕازین.

رۆناڵدۆ جەختیشی كردەوە كە هەمیشە شانازی بە وڵاتەكەی پورتوگال و بەتایبەتیش شاری مادێری زێدی لە دایكبوونییەوە دەكات.

دوای ئەویش مارسێلۆ ریبیلۆ دی سۆزای سەرۆكی پورتوگال خۆشحاڵی خۆی بە ناونانی فڕۆكەخانەكە بەناوی رۆناڵدۆوە دەربڕی و جەختی كردەوە كە ئەمە شتێكی بچووكە لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی رۆناڵدۆ بە پورتوگال كردوویەتی.

زیاتر گوتی: رۆناڵدۆ وەك پێشەوایەكە و لە هەموو كەس زیاتر وڵاتەكەی و شاری مادێرای بەدنیا ناساندووە، ئەمەش رێزێكە لەبەرامبەر هەوڵ و كۆشش و سەركەوتنەكانیەتی بۆ وڵاتەكەی.














وشە - ئامانج ئه‌كره‌م