كرمێكی ده‌ریایی كه له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و كه‌ناڵی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان بوونی هه‌یه، ده‌توانێ شۆڕشێك له بواری نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه جیا جیاكانی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست بكات، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كرد و دووپاتی له سوود و بایه‌خی ئه‌و جۆره كرمه كردووه‌ته‌وه، له هێشتنه‌وه‌ی ئۆكسجین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر له نێو خوێنی ئه‌ندامه گوێزراوه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی، له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه و چاندنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
ئه‌و دۆزینه‌وه
نوێیه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌زانی فڕه‌نسی دۆزراوه‌ته‌وه و تا ئێسته چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و له سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانیش ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ستهاتووه، ناوی زانستی ئه‌و جۆره كرمه بریتییه له "ئارینیكۆلا مارینا" به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان له ژێر لمی كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بوونی هه‌یه، ته‌مه‌نیشی بۆ زیاتر له 450 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و توانایه‌كی سیحری و به‌هێزی له خۆڕاگرتن و به‌رگریكردن له جه‌سته‌ی بۆ خۆپاراستن له هه‌موو دۆخه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌یش زانایانی تووشی سه‌رسڕمان كردووه.
ئه‌و بوونه‌وه‌ره ده‌توانێ دوای هه‌ڵمژینی ئۆكسجین بۆ یه‌كجار، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر لم بێ وه‌رگرتنی ئۆكسجین بمێنێته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش چه‌ندان سه‌عات ده‌خایه‌نێت، واته بێ وه‌رگرتنی هیچ ئۆكسجینێك جه‌سته‌ی ئه‌و كرمه له حاڵه‌تێكی زۆر ئاسایی ده‌بێت، هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز و به‌هێز له هیمۆگلۆبینی خوێنی ئه‌و كرمه ده‌گه‌ڕێته‌وه. هیمۆگلۆبینی ئه‌و كرمه 40 هێنده‌ی هیمۆگلۆبینی خوێنی مرۆڤ به‌هێزتره و به‌رگه‌ی به‌رده‌وامیدان به سووڕی خوێن ده‌گرێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره ئۆكسجینێكی نوێی پێ بگات.
فرانك زال سه‌رۆكی كۆمپانیای هیمارینای فڕه‌نسی كه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كرمه كردووه ئاماژه‌ی داوه، كه به به‌كارهێنانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزه‌ی له هیمۆگلۆبینی خوێنی ئه‌و كرمه بوونی هه‌یه و گواستنه‌وه‌ی بۆ نێو خوێنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ كه ده‌رهێنراون و لێكراونه‌ته‌وه و بۆ كه‌سی تر داده‌نرێنه‌وه، ده‌توانرێ ئه‌ندامه‌كه‌ی جه‌سته به زیندوویی و ته‌ندروستی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بهێلرێته‌وه، تا به ئاسایی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی جه‌سته له جه‌سته‌ی مرۆڤێكی تر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و جۆره كرمه كه هه‌ندێكیان درێژی ده‌گاته زیاتر له مه‌ترێك، له ڕێی شیكردنه‌وه‌ی هیمۆگلۆبینی خوێنی، جۆره شله‌یه‌كی ڕه‌نگ سووری تۆخی لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كه ده‌كرێته نێو خوێنی ئه‌ندامه ده‌رهێنراوه‌كه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كه داده‌نێت و ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بێ ئه‌وه‌ی ئۆكسجین وه‌ربگرێ، به زیندوویی ئه‌ندامه‌كه بهێڵێته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش ده‌توانێ ژیانی ملیۆنان مرۆڤ ڕزگار بكات و ئه‌ندامه جیا جیاكانی هه‌زاران مرۆڤی خۆبه‌خشیش به پارێزراوی بهێڵێته‌وه، كه به‌ر له مردنیان واژوو له‌سه‌ر به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان بۆ نه‌خۆشانی تر ده‌كه‌ن، تا له ژیان بمێننه‌وه و سوودێك به مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نن.
ئه‌و جۆره شله‌یه‌ی له‌و كرمه ده‌رده‌هێنرێت و ئه‌و سووده مه‌زنه‌ی ده‌بێت، ده‌توانرێ له كردنه قوربانی ئه‌و كرمانه به قه‌باره‌ی 250 كلیۆ گرام، ته‌نیا سێ كیلۆگرام له‌و شله‌یه ده‌ست زانایان بكه‌وێت، به‌م بڕه‌یش ده‌توانرێ زیاتر له سێ هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت.
له تاقیگه‌كان توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر و چڕ له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كرمه به‌رده‌وامی هه‌یه
ئێسته له تاقیگه‌كان توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر و چڕ له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كرمه به‌رده‌وامی هه‌یه و به گوته‌ی فرانك زالی سه‌رۆكی كۆمپانیای هیمارینا به به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كرمه ئێسته ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی گورچیله بۆ 500 كه‌س له ناوچه جیا جیاكانی فڕه‌نسا ده‌كرێ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كه پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و به‌رچاوی هه‌بێت و هیچ كه‌موكوڕی و شوێنه‌وارێكی خراپ جێ نه‌هێڵێت، به‌مشێوه‌یش ئه‌مه ده‌بێته شۆڕشێكی گه‌وره له وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی كه‌سێك و چاندنی له جه‌سته‌ی كه‌سێكی تر.
یانیك لۆ مۆر پسپۆری چاندنه‌وه‌ی گورچیله له زانكۆی برێستی ڕۆژئاوا له فڕه‌نسا كه به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه كردووه له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ركه‌وتووبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی، پێشڤه‌چوونێكی گه‌وره و مه‌زن ده‌بێ له بواری پزیشكی به گشتی و له نه‌شته‌ركاری چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ب تایبه‌تی.
زیاتر گوتی، ئێسته گرفتی گه‌وره بریتییه له كه‌می ئه‌ندامانی جه‌سته بۆ چاندنه‌وه‌یان له جه‌سته‌ی كه‌سێكی تر، ئه‌مه‌یش هۆیه‌كی بۆ قورسی هه‌ڵگرتن و پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان به زیندوویی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانرێ ڕێگه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه، كه ئه‌ندامه به‌خشراوه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر به زیندوویی بهێلرێنه‌وه، ئه‌وا ده‌توانرێ ژیانی زۆرترین نه‌خۆش له مه‌رگ ڕزگار بكرێت و ئه‌ندامی نوێ و به‌خشراو له جه‌سته‌یان بچێنرێته‌وه.