یه‌كێك له‌و كێشه باوانه‌ی تووشی ئۆتۆمبێل ده‌بێ له‌رزینه، جا ئه‌و لهرزینهیش به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت، به‌شێوه‌یه‌ك ''له‌رزین له‌كاتی وه‌ستاندا، له‌رزین له‌كاتی لێخوڕینی هێواشدا و له‌رزین له‌كاتی لێخوڕین به خێرایی''، ئه‌مڕۆ تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر له‌رزین له‌كاتی وه‌ستاندا كاتێك رۆنی ئۆتۆمبێل خراپه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ره‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، كاتێك باسی له‌رزینی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ین له وه‌ستاندا، ئه‌وا چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته پشكنین ئه‌نجام بده‌ین كه جاری وا هه‌یه كێشه‌ی ئه‌و له‌رزینه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆن و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، بۆیه له‌و كاته‌دا پێویسته ببرێته لای شاره‌زا و به‌م شێوه‌یه بۆت چاره‌سه‌ری بكات.
ئەم رێیانە بگرەبەر تا چارەسەری لەرزینەکە بکەیت
''زۆركات خه‌ستی ڕۆن ده‌بێته هۆی له‌رزینی بزوێنه‌ر یان كاتێك ڕۆن زۆر پیس ده‌بێ، هه‌مان نیشانه دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و پله‌یه ڕۆنی بزوێنه‌ر هه‌ڵبژێرین كه كۆمپانیای دروستكه‌ر ئاماژه‌ی پێ كردووه، یان پرسیار له كه‌سێكی شاره‌زا بكه‌ین بۆ گونجاویی ڕۆنه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگاداری كاتی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆن له ئاستی خۆی پیستر بوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی داخورانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی بزوێنه‌ر، كاروان وای گوت.
له‌و حاڵه‌ته‌ی ئۆتۆمبێل كه له‌رزی و كێشه‌كه رۆنه‌كه‌ی بوو جا نه‌گونجاو بوو یان پیس بوو به‌هۆی نه‌گۆڕینی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌وا ته‌نیا به گۆڕینی به رۆنێكی گونجاو كه كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن دایناوه، له‌و كێشه‌یه رزگارت ده‌بێ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشووی خۆی و له‌رزینه‌كه نامێنێت.
له‌و حاڵه‌ته‌یش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا پێویسته ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ببه‌یته لای كه‌سانی شاره‌زا تا پشكنینت بۆ بكه‌ن و كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.