هەنگوین بۆ لەناوبردنی شێرپەنجەی مەمك

:: PM:10:53:02/07/2022 ‌

شێرپەنجەی مەمك لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجەیە لە ژنان، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر حاڵەتی نوێی ئاشكرا دەبێت، چارەسەریشی بە هاوشێوەی جۆرەكانیتری شێرپەنجە نەشتەرگەری لابردنی شانەكانە، جگە لە بەكارهێنانی تیشك و درزی كیمیایی، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات، دەركەوتووە هەنگوین دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك لە ماوەی 60 خولەك لەناو ببات.
دەكرێ ئەو مادە دروست بكرێت و وەك چارەسەری بەكار بێت
وەك لە گۆڤاری "نێچەر"ی زانستی بڵاو كرایەوە، زانایان لە پەیمانگەی "هاری بێركنز"، بۆ توێژینەوەی پزیشكی لە رۆژئاوای ئوسترالیا تاقیكردنەوەیەكیان بە بەكارهێنانی هەنگوین لەسەر دوو جۆر شێرپەنجەی مەمك ئەنجام دا، بۆیان دەركەوت كە مادەیەك بەناوی "میلیتین"، كە لە هەنگویندا هەیە، دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك لە ماوەی سەعاتێكدا لەناو ببات، بێ ئەوەی زیان بە خانەكانیتر بگەیەنێت.

مادەی "میلیتین"، پێكهاتەیەكی چالاكی هەنگوینە و بریتییە لە پیپتیدێك 26 جۆر ترشی ئەمینی بارگە مووجەبی لەخۆ گرتووە، توێژەران دەڵێن، ئەو مادە توانای كردنەئامانجی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە، بۆیە لە كاتی بەكارهێنانی لەگەڵ دەرمانی چارەسەری كیمیاییدا، بووەتە هۆی كونبوونی پەردەی خانە شێرپەنجەییەكان، ئەوەیش رێگە بە دەرمانەكان دەدات باشتر بچنە ناو ئەو جۆرە خانانەوە.

روونیان كردەوە، تا ئێستە تاقیكردنەوەكان لە تاقیگەدا كراون، بەڵام پێمان وایە دەكرێ ئەو مادە دروست بكرێت و وەك چارەسەری ئەو جۆرە شێرپەنجە بڵاوە بەكار بێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل