دێنزل واشنتن كه یه‌ك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیای هۆڵیووده، بڕیاره ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن، مه‌دالیای "ئازادیی سه‌رۆكایه‌تی"ی پێ ببه‌خشرێت. ئه‌و مه‌دالیایه ساڵانه ده‌درێته چه‌ندان كه‌سایه‌تیی دیاری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مساڵیش ده‌درێته 17 كه‌سایه‌تی كه یه‌ك له‌وان دێنزل واشنتنه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مساڵ رێوڕه‌سمی پێدانی مه‌دالیای "ئازادیی سه‌رۆكایه‌تی" له كۆشكی سپی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن، بدرێته 17 كه‌سایه‌تیی ناوداری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه رۆڵی گرنگیان له بواری ئازادی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بووه.
وه‌ك پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، جیا له هونه‌رمه‌ند دێنزل واشنتن كه ئه‌و مه‌دالیای پێ ده‌به‌خشرێت، هاوكات چه‌ندان كه‌سایه‌تیی ناوداری ئه‌مه‌ریكیش له بواره‌كانی هونه‌ر و سیاسی و رۆشنبیریی گشتی و ئاشتیی جیهانی، به‌هه‌مانشێوه مه‌دالیاكه‌یان پێ ده‌درێت، نموونه‌یان سیمۆن بێلز له بواری وه‌رزش، مێجان رابینۆ و چه‌ندان كه‌سایه‌تیی تر.
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌م حه‌وتی ته‌مووز، ئه‌و مه‌دالیایه له كۆشكی سپی بدرێته براوه‌كانی ئه‌مساڵی خه‌ڵاته‌كه.
دێنزل واشنتن له ساڵی 1954 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، له 1977 رۆژنامه‌وانی خوێ،دووه و دواتریش چووه‌ته بواری شانۆ. له ساڵی 1979وه له دنیای سینه‌مادا خۆی بینیوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی هۆڵیووده. جیله‌وه‌ی دووجار خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه، هاوكات چه‌ندان خه‌ڵاتی تری جیهانیی پێ به‌خشراوه وه‌ك خه‌ڵاتی "تۆنی" له شانۆ و خه‌ڵاتی سیسیل. خه‌ڵاتی شانازیی گۆڵدن گڵۆپیشی وه‌رگرتووه. له ساڵی 2020یشدا رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" دێنزل واشنتنی به گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ری سه‌ده‌ی 21 هه‌ژمار كردووه.