وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاو، هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌وه‌ی ماره ژه‌هراوییه‌كانی چیای حه‌مرین، شۆڕ ببنه‌وه ده‌شتایی و كێڵگه‌كان و ببنه هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی گوندنشینان.
پسپۆڕانی بواری ئاژه‌ڵ و ماره ژه‌هراوییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، جۆرێك ماری ژه‌هراوی له كێڵگه‌كانی دیاله زیادی كردووه كه مه‌ترسیداره و پێوه‌دانی ده‌بێته هۆی مردنی مرۆڤ.
به‌گوێره‌ی میدڵست نیوز، جه‌عفه‌ر شه‌مه‌ری پسپۆڕی ژینگه ئاماژه‌ی داوه، ماره ژه‌هراوییه‌كه به ئهفعای كوێستانی ناسراوه و زیاتر له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی عێراق ده‌بینرێن، هه‌ر له ماوه‌ی رابردوودا له حه‌وزه‌ی شروین له رۆژهه‌ڵاتی دیاله، مار به منداڵێكی داوه و به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كه گیانی له ده‌ست دا.
ته‌نیا له ته‌پۆڵكه‌كانی زنجیره چیای حه‌مرین له باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه به‌رچاو ده‌كه‌وتن
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، ده‌یان ساڵ ده‌بوو ئه‌و جۆره مارانه له ده‌شتاییه‌كان نه‌ده‌بینران و ته‌نیا له ته‌پۆڵكه‌كانی زنجیره چیای حه‌مرین له باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه به‌رچاو ده‌كه‌وتن، ئێسته وشكه‌ساڵی ئه‌وانی بۆ ناو باغه‌كان و كێڵگه‌ی جووتیاران رێنوێنی كردووه.
درێژیی ئه‌و جۆره مارانه مه‌تر و نیوێكه و سێ جۆرن، جۆری خۆڵهمهشییهكهی له هه‌موویان مه‌ترسیدارتر و ژه‌هراویتره و ئه‌گه‌ر به كه‌سێك بدات، ئه‌وا ده‌بێ خێرا بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی دروست ده‌بێت.
پێویسته بگوترێ وشكه‌ساڵی زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه و په‌ره‌ی به دیارده‌ی به بیابانبوون داوه، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره به بوونی ئه‌و ماره ژه‌هراوییانه له ناوچه ده‌شتاییه‌كان، بۆ هه‌مان هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه.