له یه‌كێك له بازاڕه ئۆنلاینه‌كان به‌ناوی ''classicautomall'' ده‌توانی ببیته خاوه‌ن ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كه‌ی 33یه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ''هاری ئێس ترومان''، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری كرایسله‌ر نیویۆركه‌ر دیلۆكسی 1955ـه.
پارچه‌یه‌ك له مێژوو، كرایسله‌ر نیویۆركه‌ر دیلۆكس و پێچێكی تایبه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی سه‌رۆكی پێشوو هاری ئێس ترومان بوو، دوای ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌جێهێشت، چه‌ند وێنه‌یه‌كی هاری كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی لێده‌خوڕێت، هه‌روه‌ها كاتێكی له كتێبخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی هاری ئێس ترومان به‌سه‌ر بردووه، ئێسته به ته‌واوی نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه و وا ده‌رده‌كه‌وێت له شكۆمه‌ندیی سه‌ره‌تایی خۆیدا بێت.
دەتوانی لەرێی مۆڵی ئۆتۆمبێلی کلاسیک ئۆتۆمبێلەکە بکڕیت
ته‌واوی بزوێنه‌ره‌كان و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره به‌وه‌وه، نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه و بزوێنه‌ری جۆری ''331ci Hemi V8''ی بۆ دانراوه، له پشته‌وه گێڕێكی ئۆتۆماتیكی پاوه‌رفلایت به دوو خێرایی هه‌یه و بۆ ئه‌كسیله‌كه 3.36 گێڕی هه‌یه.
ئێسته ده‌توانی له‌رێی پێوه‌ندیكردن به مۆڵی ئۆتۆمبێلی كلاسیك له ویلایه‌تی پێنسی، ببیته خاوه‌نی ئه‌م ئۆتۆمبێله كه به 83 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشرێت.
مۆڵی ئۆتۆمبێلی كلاسیك پێشانگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلی كلاسیك و تایبه‌ته، ڕووبه‌ری 336 هه‌زار پێی چوارگۆشه‌یه، زیاتر له 600 ئۆتۆمبێلی تێدایه بۆ فرۆشتن له‌گه‌ڵ شوێنی پێشانگه‌كه بۆ هه‌زار ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وتی 400 ئۆتۆمبێل نمایش كراوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌كه‌وێته پێشانگه‌كه‌مان له شاری مۆرگانتاون له ویلایه‌تی پێنسی.
هاری ئێس ترومان كه له هه‌شتی ئایاری 1884 له‌دایك بووه و له 26ی كانوونی دووه‌می 1972 مردووه، 33یه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو، له ساڵی 1945 تا 1953 كاری كردووه له ویلایه‌تی میزۆری له ساڵی 1935 تا 1945، وه‌ك هاوڕێی كاندیدكردنی فرانكلین دی ڕۆزڤێڵت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 1944 هاته هه‌ڵبژاردن، ترومان له ساڵی 1945 وه‌ك جێگری 34ی سه‌رۆك كۆمار ده‌ستبه‌كار بوو و كه‌متر له سێ مانگ كاری كرد تا سه‌رۆك ڕۆزڤێڵت كۆچی دوایی كرد، ئێسته ترومان وه‌ك سه‌رۆك كار ده‌كات، پلانی مارشاڵی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌وروپای ڕۆژئاوا جێبه‌جێ كرد و هه‌ردوو دۆكتۆرینی ترومان و ناتۆی دامه‌زراند بۆ كۆنترۆڵكردنی فراوانبوونی كۆمۆنیزم.