بڕیاره پێنجی نیسان پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێری پایته‌خت بكرێته‌وه و ئه‌و كتێبانه‌ی كه كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و هانی توندڕۆیی ده‌ده‌ن، قه‌ده‌غه كراون.
له پێشانگه‌كه چاودێری ده‌خرێته سه‌ر كتێبه‌كان. سه‌رباز جه‌وهه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌ڵێت، ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان له‌و بابه‌ته‌دا ده‌ستیان كراوه‌تر ده‌بێت.
ئه‌و به "وشه"ی گوت به پێی یاسا هیچ سانسۆرێك له‌سه‌ر چاپی كتێب نییه له كوردستاندا، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زۆری دروست كردووه، به‌ڵام ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی توندڕۆیی ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنییه‌كاندا .
سه‌رباز جه‌وهه‌ر ڕوونی كرده‌وه، بۆ ئه‌و كتێبانه‌ی كه بڕیاره پێنجی مانگی نیسان له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبدا نمایش بكرێن، ئاگاداری دراوه‌ته ده‌زگه‌ی مه‌دا كه سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌ی كتێبی نێوده‌وڵه‌تییه، كتێبی هاندانی توندڕۆیی نمایش نه‌كات.
ئه‌و گوتی، كتێبی ده‌زگاكان یه‌كجار زۆرن، بۆیه ناتوانرێ چاودێریی ورد بخرێته سه‌ر كتێبه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر چاپخانه‌یه‌كی ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و بیانی له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنییه‌كان لا بدات، ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه .
سه‌رباز جه‌وهه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری گوتی، ئه‌وان له‌و بابه‌ته پرسیان پێ نه‌كراوه، به‌ڵكو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن .
هێمن ڕه‌فیق