قه‌ڵه‌وترین پیاوی دنیا، دوای به‌سه‌ربردنی شه‌ش ساڵ له‌ناو جێگه‌ی خه‌وتندا، بۆ یه‌كه‌م جار له جێگه‌كه‌ی گوازرایه‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌ده.
خوان پێدرۆ فڕانكۆ، كێشی جه‌سته‌ی 595 كیلۆگرامه و به قه‌ڵه‌وترین پیاوی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، بڕیاره له رۆژی نۆی مانگی ئایار/ مه‌یی داهاتوو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام بدرێت، ماوه‌ی سێ مانگه سیستمێكی خۆراكیی تایبه‌تی بۆ دانراوه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نی 32 ساڵه، دانیشتووی ویلایه‌تی ئه‌گواسكالینتسه له وڵاتی مه‌كسیك، به قه‌ڵه‌وترین كه‌سی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كێشی له هی مانوێل ئۆریبی زیاتر به‌رز بووه‌وه، كه پێشتر له ساڵی 2014 ئه‌و به قه‌ڵه‌وترینی دنیا دیاری كرا، هاوكات به هۆی قه‌ڵه‌وییه زۆره‌كه‌یه‌وه، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه نه‌یتوانیوه له جێگه‌ی خۆی هه‌ستێته‌وه و بچێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی.
خۆسی ئه‌نتۆنیۆ كاستانیدا كرووز، ئه‌و پزیشكه‌ی بڕیاره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئه‌نجام بدات، رای گه‌یاند، كێشی ئێسته‌ی فڕانكۆ گونجاو نییه بۆ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا له رێی سیستمی خۆراكییه‌وه رێژه‌یه‌ك له كێشی داببه‌زێنرێت، ئه‌وسا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكرێت.