به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارى سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى حه‌ج و عومره ده‌كاته‌وه كه ڕۆژى دووشه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى حه‌ج و عومره ئاماده بن به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه‌ى حاجییان بۆ ساڵى 2017، تیروپشك ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ڵێت، ئه‌نجامدانى تیروپشكه‌كه له ڕۆژى دووشه‌م ڕێكه‌وتى سێى نیسان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى حه‌ج و عومره ئه‌نجام ده‌درێت، پێویسته سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكان ئاماده‌بن.
له هه‌رێمى كوردستاندا بۆ ئه‌نجامدانى حه‌ج بۆ ساڵى 2017 بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕى تێچوو و مانه‌وه‌ى به سێ هه‌زار و 650 دۆلار دیارى كراوه، چوار و 360 هاووڵاتیش ڕێگه‌یان پێ دراوه گه‌شتی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن.