چۆن ده‌زانی كام هاوڕێیه‌ت له‌ فه‌یسبووك تۆی سڕییه‌وه‌ته‌وه‌؟


ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك كه‌ خاوه‌نی زۆرترین هه‌ژماره‌ له‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بووه‌ته‌ به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌ ژیانی نزیكی زیاتر له‌ ملیارێك كه‌سی جیهان، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر نوێكاری یان زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆڕه‌ بێت، گرنگی خۆی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌مانه‌وێ بزانین كێ ئێمه‌ی له‌نا لیستی هاوڕێكانی خۆی سڕییه‌وه‌ته‌وه‌.

زۆر جار به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان دوو هاوڕێ، یاخود به‌ هه‌ر هۆكارێكی تر بێت، یه‌كێك له‌ هاوڕێكانت تۆ له‌ لیستی هاوڕێكانی ده‌سڕێته‌وه‌، ڕه‌نگیشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ بابه‌ته‌كانی تۆ بڵاویان ده‌كه‌یته‌وه‌، بێزاری بكات، هه‌ر بۆیه‌ زۆر كه‌س به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ بزانێت ئه‌وانه‌ كێن كه‌ له‌ لیستی هاوڕێكانی ده‌یانسڕێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ به‌و زانینه‌ هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ركه‌وێ.

ئێسته‌ ئه‌پێكی تایبه‌ت به‌ فه‌یسبووك په‌یدا بووه‌ كه‌ ناوی "Who Deleted Me"ـه‌، ده‌توانی له‌سه‌ر براوزه‌ره‌كه‌ت دایبه‌زێنی، به‌هۆیه‌وه‌ لیستی ئه‌وانه‌ی تۆیان له‌ هاوڕێیه‌تی خۆیان سڕیوه‌ته‌وه‌ ده‌بینی.

ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ كه‌ فه‌رمی نییه‌ و له‌لایه‌ن فه‌یسبووك خۆیه‌وه‌ پشتیوانی نه‌كراوه‌، له‌ براوزه‌ره‌كانی گۆگڵ كرووم، فایه‌ر فۆكس و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و ئایۆس كار ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ roaanews



وشە - كوردۆ شابان


PM:02:20:30/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 26357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌