ئەمەریکا بەتووندی پێشنیارێکی رووسیا بۆ چاودێری هەڵبژاردن رەت دەکاتەوە

:: PM:09:02:22/10/2016 ‌



کەناڵی
CNNی ئەمەریکی، ئەمڕۆ شەموو، نامەیەکی بەرپرسانی ئەمەریکی ئاشکرا دەبێت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەرچووە، لە سێ ولایەتەوە بە "نەخێر" وەڵامی داواکاریەکی رووسیایان داوەتەوە کە داوای کردووە چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بکەن، لە هەشتی نۆڤەمبەر/ تشرینی دووەمی داوای کردووە.

بەرپرسەکان روونیانکردۆتەوە، داواکاریەکەمان رەت کردۆتەوە لە ولایەتەکانی ئۆکلاهاما و تکساس و لویزانیا، لە هەردوو ولایەتی ئۆکلاهاما و تکساس دژی ئەو داواکاریەن و لەگەڵ یاسایی ولایەتەکانیان دژە.

لە داواکاریەکەی رووسیادا هاتووە، دوای ئەوەی گومان بەردەوامە لەسەر کاندیدی کۆماریەکان، دۆناڵد ترەمپ، ملیاردێری ئەمەریکی، لە ئەنجامەکاندا ساختە بکات، لە کاتی پرۆسەی دەنگداندا بەفراوانی.

لای خۆیەوە کەناڵی RTی سەربەحکوومەتی رووسیا، بڵاوی کردەوە کە هەندێک لە ولایەتەکان رەتیان کردۆتەوە رووسیا چاودێری سندوقەکانی دەنگدان بکات، مارک تۆنەر، گووتەبێژی بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاند، هەر پێشنیار رەت دەکەینەوە رووسیا بیکات بۆ چاودێری کردنی سندوقەکانی دەنگدان، ئەوە کارێکی هەڵەیە.

پێشتریش سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆباما، هۆشداری دابووە کاندیدی کۆماریەکان، ترەمپ، لەئەگەری روودانی کارێکی وەها.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د