په‌رله‌مانتارێكى كوردستان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌نێت و نووسراوێكى فه‌رمى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات و هۆكاره‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر نه‌بوونى كێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م عومه‌ر ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى به نووسراوێكى فه‌رمى پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و هۆكاره‌كه‌شى بۆ چاره‌سه‌رنه‌بوونى كێشه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
عومه‌ر ساڵح له نووسینه‌كه‌ى ده‌ڵێت، دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، به‌ڵام هێشتا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاسایى نه‌كراوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م حزبه‌كانیش ده‌رگه‌یان له‌سه‌ر خۆیان داخستووه و ئاماده نین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هیچ سازشێك ناكه‌ن بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عومه‌ر ساڵح، له كاتێكدایه پێشتر له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامى ئه‌ندامێكى تر‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ده‌كرد.