فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هێزه‌كانیان توانییان پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وتی نووری له به‌ری راستی شاری مووسڵ ته‌واو بكه‌ن له دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌ی قه‌زیب له‌بان.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رای گه‌یاند كه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ توانییان ناوچه‌ی قه‌زیب له‌بان به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه و ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وتی نووری كه له 2014 ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له وتارێكیدا خیلافه‌تی داعشی تیادا راگه‌یاند.
زیاتر گوتی، ئێسته هێزه‌كانیان خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئارامن بۆ خه‌ڵكه‌كه بۆ ده‌ربازكردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی جه‌نگ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی رای گه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش هه‌ستاون به كوشتنی 23 هاووڵاتی مووسڵ له دوای رفاندنیان كه ئه‌وان له گه‌ڕه‌كێكی به‌ری راستی مووسڵ ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش پاشه‌كشه بكه‌ن.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ توانرا نیوه‌ی چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
به‌ری راستی شاری مووسڵ له رووی رووبه‌ره‌وه له به‌ری چه‌پ بچووكتره و 40%ی رووبه‌ری شاره‌كه پێك دێنێت، به‌ڵام له رووی چڕی و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه قه‌له‌باڵغتره و به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌س له‌و به‌ره‌ی شاره‌كه نیشته‌جێن، له‌و كاته‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له 650 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن.