"جەمیل بایك دروستكراوی هەواڵگری توركیایە و ئەوان هەڵیدەسوڕێنن"

:: AM:11:32:10/07/2022 ‌

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت كە جەمیل بایك، دروستكراوەی میتی توركیایە و كار بۆ بەجێگەیاندنی مەرامەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان دەكات، دووپاتی كردەوە كە بایك لە گەرمیان چی دەكات، ئەگەر بۆ راكێشانی میت بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان نەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ی تەمووز، عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، جەمیل بایك و پەكەكە بۆیە لە گەرمیانن تا دەستی میتی توركی رابكێشن، روونی كردەوە، با پەكەكە ئەوەمان پێ بڵێت كە ناوچەی گەرمیان 300 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی توركیاوە دوورە، ئاخۆ دەیانەوێت لەوێوە شەڕی جەندرمە و توركیا بكەن؟ بەچی و چۆن؟
گەرمیان 300 كیلۆمەتر لە توركیاوە دوورە و پەكەكە چۆن لەوێوە شەڕی جەندرمە دەكات؟
زیاتر گوتی، پەكەكە و سەركردەكانی خۆیان میتن و كار بۆ میت دەكەن، بۆیە تا پەكەكە مابێت میت ئیشی بە هیچ كەسێكی تر نییە، بۆیە بوونی پەكەكە بۆ بەجێگەیاندنی مەرامەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان، ئەوان بەشێوەی كردەیی بەشێكن لە دامەزراوەی میتی توركی، كاری ئەوانەیش ئەوەیە ئەو بەشەی هەرێمی كوردستان هیچ پێشكەوتنێك بەخۆیەوە نەبینێت.

عەونی روونی كردەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان لە دەستی داگیركەران و ئاغاكانی جەمیل بایك دەرچووە و ناتوانن دەستوەردان بكەن، هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری وەرگرتووە، كە پەكەكە لە گەرمیانەوە شەڕی توركیا دەكات، دیارە جەمیل بایك یاغنیشی توركیایە و كەسێكە ئەوان هەڵیدەسوڕێنن.

وشە/ تایبەت



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل