زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پێكدادان و ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له سه‌رتاسه‌ری دنیا به‌هۆی خه‌واڵووبوونی شوفێران و به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره‌كان بووه له كاتی شوفێریكردندا، به‌و هۆیه‌وه‌ش كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی ئامێرێكی زیره‌كی داهێناوه كه ڕێگه له شوفێران ده‌گرێ هۆشیان بڕوات و خه‌و بیانباته‌وه.
كۆمپانیای "فۆجیتسۆ"ی ژاپۆنی ئامێرێكی به‌رهه‌م هێناوه و ده‌توانرێ به مۆبایله زیره‌كه‌كان پێوه‌ست بكرێ و حاڵه‌ت و دۆخی شوفێر پێوانه بكات و له كاتی خه‌وهاتنی ئاگه‌داری بكاته‌وه.
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای "فۆجیتسۆ" به‌ناوی لابۆراتۆریس ئاشكرای كرد، ڕه‌نگه له ماوه‌ی دوو ساڵی تر ئه‌و ئامێره بخه‌ینه بازاڕه‌كانه‌وه و نرخه‌كه‌یشی ته‌نیا 70 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و هه‌مووان ده‌توانن بیكڕن و به‌كاری بهێنن.
ئامێره‌كه زۆر بچووكه و له گوێچكه‌ی مرۆڤ داده‌نرێ و پێوانه‌ی هیمۆگلۆبینی خوێن ده‌كات كه ده‌گاته مولووله‌كانی خوێن له ڕووخساری مرۆڤ، هه‌ركاتێك مرۆڤ خه‌وی بێت، ڕێژه‌ی گه‌یشتنی هیمۆگلۆبینی خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه ئامێره‌كه‌ش له كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی هیمۆگلۆبینی خوێن شوفێره‌كه ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه و به ئاگای ده‌هێنێت، هاوكات له ڕێی پێوانه‌كردنی لێدانه‌كانی دڵی مرۆڤ ئه‌و ئامێره چۆنیه‌تیی پێوه‌ستكردنی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، چونكه لێدانی دڵی هه‌موو مرۆڤێك وه‌كو یه‌كتر نییه.