خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر ڕۆژانه یارمه‌تیتان ده‌دات له زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی ڕزگارتان ببێ به‌تایبه‌ت دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته و ڕزگاربوون له‌و ژه‌هرانه‌ی له نێو جه‌سته كۆبوونه‌وه و پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن، هاوكات شێ به پێستی جه‌سته ده‌به‌خشێ و وا ده‌كات جه‌سته‌تان هه‌میشه جوان و پاك و گه‌شاوه ده‌ربكه‌وێت.
زانایان بۆ یارمه‌تیدانی خواردنه‌وه‌ی زیاتری ئاو، بوتڵێكی زیره‌كی شووشه‌یییان دروست كردووه، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرتر ئاو بخۆنه‌وه و سوودی زیاتر له ئاو وه‌ربگرن بۆ پاراستنی ته‌ندروستیتان.
شاره‌زایانی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی توانییان بوتڵێكی شووشه‌یی زیره‌ك دابهێنن، كه له ڕێی ئاپێكه‌وه به مۆبایله زیره‌كه‌كان پێوه‌ست ده‌كرێ و ئاگه‌دارتان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئاو بخۆنه‌وه و مۆبایله‌كانتان به‌رده‌وام زه‌نگ لێ ده‌ده‌ن كه كاتی ئاو خواردنه‌وه‌یه، به‌مه‌ش سه‌رقاڵی و جه‌نجاڵی ڕۆژانه نابێته هۆكارێك تا له‌یادتان بچێ ئاو بخۆنه‌وه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ناچار ده‌بن كه ئاوی زیاتر بخۆنه‌وه و سوودی زیاتر وه‌ربگرن.
دوای به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌بازاڕی ئه‌و بوتڵه زیره‌كه‌ی ئاو خواردنه‌وه، تا ئێسته زیاتر له 50 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشراوه كه نرخه‌كه‌ی 50 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و ئه‌و ئاپه‌یش كه له‌گه‌ڵی پێوه‌ست ده‌كرێ ده‌توانن له بازاڕی به‌رنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان داونلۆدی بكه‌ن.
بوتڵه ستوونێكی درێژ له ناوه‌ڕاستیدا هه‌یه و به‌رده‌وام پێوانه‌ی ئه‌و ئاوه ده‌كات كه ڕۆژانه ده‌یخۆنه‌وه، هه‌ر كات له پێوانه‌كردنه‌كان بۆی ده‌ركه‌وت كه ئاوی كه‌متان خواردووه‌ته‌وه، ئه‌وا زه‌نگ لێ ده‌دا و ئاگه‌دارتان ده‌كاته‌وه تا ئاو بخۆنه‌وه.