حەشدی شەعبی گەیشتە کەرکووک

:: PM:10:06:22/10/2016 ‌

سەرکردەی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی تورکمانی، ئەمڕۆ شەموو، رایگەیاند، هەردوو سەرکردەی حەشد، هادی عامری و ئەبو موهەندیس عەلی، بە سەرکردایەتی هێزێکی گەورە گەیشتوونەتە کەرکووک، ئەوە لە چوارچێوەی هەوڵێکە بۆ ئارامی و تەناهی پارێزگەکە و ئازاد کردنی ناوچەکانی خوارووی عێراق.

ئەبو رەزا نەجار، بە (مەدا پرێسی)ی رایگەیاندوە، جێگری دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو موهەندیس، ئەمڕۆ گەیشتۆتە کەرکووک، لەگەڵ سەکردەکانی حەشدی شەعبی و سەرکردە تەناهیەکانی پارێزگەکە کۆبووەتەوە، لە بارەگای لیوای 16ی حەشدی تورکمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، گفتوگۆ کراوە لەسەر چۆنیەتی رزگار کردنەوەی حەویجە، ناوچەکانی تری باشور و خۆرئاوای کەرکووک.

راشیگەیاند، هێزێکی گەورەی حەشد لەگەڵ موهەندیس گەیشتوونەتە کەرکووک وە ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، هادی عامری، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە کەرکووک، لەگەڵ موهەندیس کۆبوونەتەوە لەگەڵ ئەنجومەنی شارۆکەی داقوق، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی قوربانیەکانی حسنیەی خانلی ژنان، لە ناوەڕاستی شارۆکەکە 65 قوربانی لێکەوتەوە.

لە 10ی حوزەیران داعش دەستی گرت بەسەر ناوچەکانی شارەدێی حەویجە و شارەدێیەکانی ریاز و عەباسی و زاب.

حەشدی شەعبی هێزێکی توندڕۆی شیعە مەزهەبن و لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار کراون لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق ئەنجامیانداوە.

حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە شەڕی رووبەڕوویان ئەنجامداوە و چەندین پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنیان شەهید کردووە، بۆیە شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە ئەو هاتنەی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک بەپلانە و چارەنوسی ئەو شارە لێڵ دەکات و لە داعش بە مەترسیدار تری دەزانن.

لە گەرمیان و لە شارۆکەی کفری، لە بازگەکانی پێشمەرگە نەوەستاون، بەشەڕ هاتن و پێشمەرگەیەکیان بریندار کرد.

ئاسایشی گەرمیان چەند ئەندامی حەشد شەعبیان لە گوڵاڵە بە کەلوپەلی ماڵانەوە گرتوو و کەلوپەلەکانیان لێ سەندنەوە.

ئێستەش هاتوونەتە ناوچەیەکی کوردی گرنگ ئەویش پارێزگەی کەرکووکە و لای کوردەکان جگەلەوەی خاکی کوردە وەک پیرۆزی تەماشا دەکرێت، لە ئەنجامی ئەو سەدان ساڵە خەبات و دەیان هەزار شەهیدەی لە پێناوی ئەو شارە گیانی خۆیان فیدا کردووە.

بەپێی بەڵگەنامە مێژوویەکان سەرکردەی شۆڕشی ئەیلول، مەلا مستەفای بارزان، حکوومی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی رەت کردۆتەوە لەبەر ئەوەی حکوومەتی عێراقی ئەوکات (رژێمی بەعثی رووخاو) کەرکووکی لە حکوومە خۆبەڕێوەبەریەکە دەرکردووە.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د