پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "rsute.ru" هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه خۆشووشتن له‌ناو بانیۆیه‌كی پڕ له ئاوی گه‌رمدا، هاوشێوه‌ی وه‌رزش بۆ ته‌ندروستی به‌سووده.
پسپۆڕانی به‌ریتانی روونی ده‌كه‌نه‌وه، خۆشووشتن له گه‌رماوی گه‌رمدا، كاریگه‌ریی هاوشێوه‌ی وه‌رزشی هه‌یه، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا و پاراستنی مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خۆشووشتن به ئاوی گه‌رم جگه له سووده‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره، هاوكات سوودی به‌رچاویشی بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته هه‌یه.
توێژه‌ران بۆ سه‌لماندنی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سی خۆبه‌خش، به شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌كانیان به‌سه‌ر دوو گرووپدا دابه‌ش كرد، گرووپی یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات وه‌رزشیان كرد، گرووپیش دووه‌میش له گه‌رماو و بانیۆدا به ئاوێك كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی 40 پله‌ی سه‌دی بوو خۆیان شووشت.
له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه رێژه‌ی ئه‌و شه‌كر و كالۆرییه‌ی له خوێنی به‌شداربووانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا سووتا، هه‌مان رێژه بوو و له هه‌مان ئاستی یه‌كتردا بوو.