كچه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكایی سێلینا گۆمێز، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كوڕه هاوڕێ نوێكه‌ی، ئه‌ستێره‌ی كه‌نه‌دایی وێكند له شه‌قامه‌كانی وڵاتی ئه‌رجه‌نتین بینرا، ئه‌مه‌ش له كاتی پیاسه‌كردنیان به شاری بۆینس ئایرسدا كه به وێنه‌كانیاندا دڵخۆش ده‌رده‌كه‌ون.
خۆشه‌ویسته نوێكه‌ی سێلینا ته‌مه‌نی 27 ساڵه، سێ ساڵ له سێلینا گه‌وره‌تره، پێشتر له‌گه‌ڵ نمایشكاری جلوبه‌رگ بیلا حه‌دید كه‌پڵ بوون و له ماوه‌ی رابردوودا جیا بوونه‌وه.
له وێنه‌كاندا، سێلینا كراسێكی ره‌شی هێڵداری سپیی پۆشیوه، چاویلكه‌یه‌كی به‌ر خۆری داناوه و پێڵاوێكی وه‌رزشی له پێ كردووه.
ده‌ستپێكی چیرۆكی خۆشه‌ویستیی ئه‌و دوو گۆرانیبێژه بۆ رێكه‌وتی 10 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وێنه‌یه‌كی پێكه‌وه‌یییان بڵاو كرده‌وه، ئاماده‌بوونی ئێسته‌شیان له بۆینس ئایرس له ئه‌رجه‌نتین به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێكی گۆرانییه كه وێكند له‌و شاره‌دا ئه‌نجامی ده‌دات.