سه‌رۆكى لیژنه شاره‌وانى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راى گه‌یاند، هیچ بڕیارێك بۆ تاپۆكردن و قه‌ربووكردنه‌وه‌ى زه‌وییه زێده‌ڕۆكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى نییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ى ئادارى 2017 محه‌مه‌د ره‌سووڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى شاره‌وانى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به"وشه"ى راگه‌یاند، پێشتر راپۆرتێكى له‌باره‌ى زه‌ویى زیاده‌ڕۆیى له شارى سلێمانى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا كردووه و هۆكار و چاره‌سه‌ری بۆ زیده‌رۆیى زه‌ویوزار پێشكه‌ش كردووه.
زیاتر گوتى، كێشه‌ى زه‌ویى زێده‌ڕۆیى ره‌نگه له دانیشتى ئه‌م جاره‌ى ئه‌نجوومه‌ن باسى بكرێت و دواتر به‌رز بكرێته‌وه بۆ لایه‌نى پێوه‌ندیدار.
له‌باره‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى پێشتر خانوویان له‌سه‌ر زه‌ویى زیده‌ڕۆیى كردووه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ی دا، تا ئێسته هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زه‌وى نییه، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه خانوویان دروست كردووه، ئه‌وه‌ش له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بزانرێت شوێنى خانووه‌كه له چوارچێوه‌ى ماسته‌رپلانه، ئه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، تا بڕیارێكى تایبه‌ت به زێده‌ڕۆیى ده‌رده‌چێت.
محه‌مه‌د ره‌سووڵ راى گه‌یاند، به‌وردى باسى كێشه‌ى زێده‌ڕۆیى زه‌وى كراوه له راپۆرته‌كه‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام له ئێسته‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بابه‌تى تاپۆكردنى زه‌ویى زێده‌ڕۆیى راگرتووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌كى زۆر له زه‌وى له ده‌وروبه‌رى شارى سلێمانى به‌شێوه‌ى زێده‌ڕۆیى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌كار هێنراوه و كراوه به‌خانوو.