گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رای گه‌یاند كه كوشتارگه‌یه‌كی تر له مووسڵ رووی داوه بێجگه له‌وه‌ی مووسڵی جه‌دیده و تیایدا ده‌یان كه‌س له نێوان كوژراو بریندار بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام تا ئێسته كه‌س باسی نه‌كردووه و تیشكی نه‌خراوه‌ته سه‌ر.
ماریا زاخارۆڤ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رووی كرده‌وه كه له بۆردمانه‌كه‌ی دوایی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی عێراق بۆ گه‌ڕه‌كی مووسڵی جه‌دیده، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژراون و ژماره‌ی قوربانییان مه‌زنده‌ی جیاجیای بۆ كراوه.
زیاتر گوتی، له 22ی ئه‌م مانگه‌دا و له بۆردمانێكی تردا ناوچه‌یه‌ك به ته‌واوه‌تی له گه‌ڕه‌كی ره‌جم ئه‌لحه‌دید له به‌ری راستی شاره‌كه وێران كراوه و كه‌سێكی زۆر كوژراوه له منداڵ و ئافره‌ت و له كوشتارگه‌یه‌كی تر كه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ناوچه‌ی مووسڵ ئه‌لجه‌دیده نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی دووه‌م هیچ تیشكی نه‌خراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا قسه‌ی به‌رپرسێكی نێوده‌وڵه‌تی هێنایه‌وه له‌باره‌ی كوشتارگه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كه به‌وه‌ی جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ بووه‌ته ئامرازێكی هاڕینی گۆشتی هاووڵاتییانی شاره‌كه له نێوان هاوپه‌یمانان و چه‌كدارانی داعشدا.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ توانرا نیوه‌ی چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
به‌ری راستی شاری مووسڵ له رووی رووبه‌ره‌وه له به‌ری چه‌پ بچووكتره و 40%ی رووبه‌ری شاره‌كه پێك دێنێت، به‌ڵام له رووی چڕی و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه قه‌له‌باڵغتره و به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌س له‌و به‌ره‌ی شاره‌كه نیشته‌جێن، له‌و كاته‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له 650 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن.