بۆ سێیه‌م مانگی له‌دوای یه‌ك، رێكخراوی ئۆپێك بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دابه‌زاند، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوه‌كه له مانگی ئاداردا ئاستی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی رابردوو گه‌یشتووه‌ته ٩٥%.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوبات، رێژه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنی رێككه‌وتنه‌كه ٨٢% و ٩٤% بوو. رۆیته‌رز نووسیویه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
ئه‌وه‌ی هۆكار بووه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیادا، بریتی بووه له زۆریی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له دنیا و كه‌میی به‌كاربردنی نه‌وت. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له كۆتای مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦ وڵاتانی ئۆپێك بڕیاریان دا نزیكه‌ی ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه، له ١٠ی مانگی كانوونی یه‌كه‌میش وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك به سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان دا.
ئه‌و وڵاتانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌یان و به‌شێك له به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد، هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش وای كرد نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له سه‌رووی ٤٥ دۆلاره‌وه به‌رز ببێته‌وه بۆ سه‌رووی ٥٥ دۆلار.