ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رێكه‌وتی 30ی ئادار/ مارس، له رێوڕه‌سمێكدا كه به بۆنه‌ی پێشكه‌شكردنی 14 ئه‌مبوڵانس و 12 تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئاو، له‌لایه‌ن رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانییه‌وه به نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی فێركاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی دهۆك به‌ڕێوه چوو، كونسوڵی ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاند، ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی.
له پرێس كۆنفڕانسێكدا كه له به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له دهۆك به‌ڕێوه چوو، هه‌ریه‌ك له دكتۆر نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی دهۆك و ئیسماعیل محه‌مه‌د، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، سوپاسی رێكخراوه‌كه‌یان كرد و رایان گه‌یاند، له ئێسته‌دا كه هه‌رێمی كوردستان له ته‌نگژه‌ی دارایی و دۆخی جه‌نگدایه، هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و رێكخراوی GIZ جێی پێزانینه.
یوهنس شنایده‌ر، كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، له پرێس كۆنفڕانسه‌كه‌دا رای گه‌یاند، ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك، جگه له پێشكه‌شكردنی ئه‌م ئه‌مبوڵانس و تانكه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ، له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ڵده‌ستن به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی فێركاری و فراوانكردنی، به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به ئاواره و په‌نابه‌ران و دانیشتووانی پارێزگاكه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری