به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، له ماوه‌ى ڕابردوودا جۆرێك له حه‌ب له قوتابخانه‌كان به‌سه‌ر قوتابییان دابه‌ش ده‌كرا، بڕیار درا ئه‌و جۆره حه‌به ڕابگیرێت و چیتر دابه‌ش ناكرێت، هۆكاره‌كه‌شى به‌هۆى نیگه‌رانى كه‌سوكارى قوتابییه‌كانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، دابه‌شكردنى حه‌بى دژ به كرمى ده‌زووله‌یى له قوتابخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ڕاده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت، هۆكارى ڕاگرتنه‌كه بریتییه له نیگه‌رانى كه‌سوكارى قوتابییه‌كان له پێدانى ئه‌و جۆره حه‌به كه سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ قوتابى و سوودى باشیان لێ وه‌رگرتووه.
میران محه‌مه‌د گوتى، ئه‌و جۆره حه‌به له به‌شێكى زۆرى شار و شارۆكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له قوتابخانه‌كان به‌سه‌ر قوتابییان دابه‌ش كراوه و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه.
كرمى ده‌زووله‌یى یه‌كێكه له‌و كرمانه‌ى له ڕیخۆڵه ئه‌ستووره‌ى منداڵ ده‌ژیت و هۆكارێكه بۆ تێكچوونى ته‌ندروستى منداڵ و تێكدانى ژه‌مى خواردن.