بەپێی کۆتا راپرسی کلینتۆن لە ترەمپ دەباتەوە

:: PM:10:47:22/10/2016 ‌

ئەنجامەکانی نوێترین راپرسی لەسەر ئاستی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ شەموو، بڵاو کرایەوە، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی، هیلاری کلینتۆن، پێشکەوتنێکی زۆری بەدەستهێناوە لە پێشبڕکێی کۆمەڵەگە هەڵبژاردنەکاندا.

کلینتۆن پێش رکابەرەکەی لە پارتی کۆماریەکان، دۆناڵد ترەمپ کەووتووە، لە زۆرینەی ولایەتەکان کە پێوویستن بۆ بردنەوە، کە پێویستی بەلانی کەم بردنەوەی 270 دەنگە، بەپێی راپرسیەکە کلینتۆن 95% چانسی بردنەوەی هەیە، بەڵام لە کۆمەڵگەی هەڵبژاردنەکاندا، کلینتۆن 326 دەنگی هێناوە بەرامبەر بە212 دەنگی ترامپ.

ترەمپ رۆژی چوارشەمم، لە دیداری سێیەم و کۆتاییدا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، باشتر بوو، بەڵام ئەنجامی راپرسیەکان وا دەردەخەن کلینتۆن دەیباتەوە، ترەمپ گوومانی لەو ئەنجامانە هەیە.

بەپیی راپرسی کۆتایی، پێشوازی کەمی کردووە لای دەنگدەران لە دەنگدان بە ترەمپ، بەشێوەیەکی گشتی باشترین هیوای بە سەرکەوتن و پێشوازی کردنی لەلای کۆماریەکان لە دەنگدانەکان و کەمبوونەوەی رێژەی دەنگدەرانی دیموکراتەکان لە داهاتوودا.



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د