%83ی ئاواره‌كانی هه‌رێم لە شاره‌كان نیشته‌جێن

:: PM:06:06:30/03/2017 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ماوەی سێ ساڵە زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە داڵدەدەین، ئەوەندەی ئەو ئاوارانە نەخۆشخانە و دامەزراوەی تەندروستی كوردستان بەكاردێنن، نەخۆشەكانی خۆمان نەخۆشخانەكان بەكار ناهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30 ئاداری 2017 د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداری كردنی لەمەراسیمێكی خەڵات بەخشین بەكارمەندانی تەندروستی سلێمانی رای گەیاند، خۆشحاڵین كە خەریكە لەم قەیرانە رزگارمان دەبێت. 

زیاتر گوتی، دەمانەوێت لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق بگەینە چارەسەرێك بۆ بابەتی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئێستە هەوڵ هەیە وڵاتانی تریش هاوكاربن بەتایبەت دوای كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ 30 وڵاتی بیانی.

ئەو وەزیرەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ماوەی سێ ساڵە زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە داڵدەدەین، ئەوەندەی ئەو ئاوارانە نەخۆشخانە و دامەزراوەی تەندروستی هەرێمی كوردستان بەكاردێنن، نەخۆشەكانی خۆمان نەخۆشخانەكان بەكار ناهێنن.

رای گەیاند، ئەو ئاوارانە 17% لە كەمپدان 83% ئاوارەكان لە شارەكاندا نیشتەجێن سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی تەندروستیان بۆ دابین كراوە، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش دەبێت پارەبدەن بۆ چارەسەركردن بەڵام ئاوارەكان هیچ بڕە پاریەكیان لێ وەرناگیرێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم