دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانیی خۆراك، مانگانە بەشەخۆراكی ٢٣ هەزار خێزانی ئاوارە دابین دەكەن.
ئەمرۆ پێنجشەم ٣٠ی ئاداری ٢٠١٧ كۆتا هات بە دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگی سێی ئاوارەكان لە كەمپی نێرگزلی و تیایدا ١٣ هەزار خێزانی ئاوارە لە كەمپەكەدا سوودمەند بوون.
جێگەی ئاماژەیە ئاردی وشك بۆ چوار هەزار خێزانی كەمپی نێرگزلی لەلایەن دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیهانی خۆراكەوە هەر لە مانگی ئاداردا دابین كرا.
بەرنامەی جیهانی خۆراك لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێكی سەربە رێكخراوی جیهانی UN و گەورەترین رێكخراوی مرۆیی دنیایە و ناوەكەی بریتییە لە hunger and promoting food security.